كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتوو.. له‌به‌یانیه‌وه‌ ھەورەتریشقە ناوچەجیاجیاکان دەگرێتەوە

08/05/2019 - 16:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوی راگه‌یه‌اند .

پێشبینی :- لەدوانیوەرۆی سبەینێ پێنجشەمە ٩/٥/٢٠١٩ ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و ھەورە تریشقەوە لەھەردوو سەرچاوەی دەریایی سوور - ناوەراست کاریگەرییەکانی بەشێوەی زنجیرەیی پچر پچر باران بارین و ھەورەتریشقە ناوچەکان دەگرێتەوە بەتایبەت کاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سنوری ناوچەشاخاوییەکانی ھەردوو پارێزگای سلێمانی ھەولێر وە ئیدارەی راپەرین دەبێت ناوبەناو بارانبارینی بەلێزمە و ھەورەتریشقە لەھەندێک ناوچەدا بوونی دەبێت بەگشتی کاریگەری بۆ سنور و سەنتەری شارەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و کەرکوک ئیدارەی گەرمیان بەگشتی لاوازدەبێت و ئەگەری ھەورە تریشقە و دابارینی کەمی باران لەھەندێک کاتدا ھەیە بەبری کەم و دیاری نەکراو لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆلەدا بارستە ھەوایەکی تا رادەیەک فێنک کاردەکاتە سەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرمی روو لەنزمبوونەوە دەکات و لەگەڵ چالاکبوونی خێرایی با لە ھەندێک کات تا ئێوارەی رۆژی ھەینی ١٠/٥/٢٠١٩ بەردەوامی دەبێت و دواتر بەھۆی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەشەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە و کۆتایی بەکاریگەری دێت ....

- لەرێکەوتی ١١/٥/٢٠١٩ رۆژی شەمەوە ھەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری ناوچەیەکی پەستان بەرز بۆ ماوەیەکی دیاریی نەکراو کەش ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان دەگۆرێت بۆ ساماڵ و ھەندێک کات پەڵەھەور و چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات لە شەواندا بەتایبەت لەسنوری رۆژھەڵات و باشوری ھەرێمدا ھاوکات بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمی بەتایبەت لەرێکەوتی ١٤/٥/٢٠١٩وە بۆ ماوەی چەند رۆژێک کەشێکی تارادەیەک گەرم لەناوچەکاندا دەسپێدەکات کەلەھەندێک ناوچەی سنوری ئیدارەی گەرمیان پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە ٤٠پلەی سلیزی ئەم بەرزبوونەوەیە لەپلەکانی گەرمی کاتی دەبێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێک ... زانیاری زیاترمان دەبێت لەرۆژانی داھاتوودا .