ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لە كۆڵنەدان و خزمەتكردنەكان بەردەوام دەبین

10/05/2019 - 18:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ هەینی مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەیاوەری مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی و دكتۆر موحەمەد هاودیانی ئەندامانی سەركردایەتی سەردانی شاری سۆرانیانكرد.

لە وتەیەكیدا بۆ كابینەی مەڵبەندی (12) ی یەكگرتوو لە سۆران، مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی هاتنی مانگی خێری ڕەمەزانی لە ئامادەبووان كردو ئومێدی خواست رەمەزان ببێتە مانگی بەخۆداچوونەوەو زاڵبوون بەسەر نەفسمان بێت و پەرستن و عیبادەتەكانمان زیاتر بێت و وابكەین لەدوای رەمەزانیش لەسەر خێرو كۆكردنەوەی حەسەناتمان بۆ دوا رۆژ بەردەوامبین.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند: لە هەڵمەتی هەڵسانەوەو بەخۆداچوونەوەی یەكگرتووەكان لەسەرەتاوە جیاواز بوون و بە جیاوازی هاتوونەتە مەیدان بە ئیرادەو هیمەتی بەرزەوە كاروانی یەكگرتوو دەستی پێكرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: لەم قۆناغەیەشدا یەكگرتوو بەخشندەیی هەیە بۆیە دەبێت بەردەوامبین لەم پەروەردە ‌پاكەیەو مانگی ڕەمەزانیش بكەینە هەلێك بۆ زیاتر خزمەتی بێباوكان و نازداران و هەژاران بین.

لەكۆتاییدا مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەوەشی وت: یەكگرتوو پێویستییەكی هەنووكەییە بۆ ساحەی كوردستان گەرچی لە كارو خزمەتتدا هەورازو نشێوی زۆر هەبووە، بەڵام لە كۆڵنەدان و خزمەتكردنەكان بەردەوام دەبین.