کارەبا لەنێوان ٢٠-٢٢ کاتژمێر دەدرێت

11/05/2019 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 كارەبای سلێمانی دڵنیایی دەدات بەهاولآتیان کە تا هاوین 20 تا 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بەە هاولآتیان.
 
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد " کارەبا ٢٠-٢٢ کاتژمێر کارەبا دەدات، هەر کاتێکیش کارەبا بڕدرا ئەوا مولیدەکان دەبێت کارەبا بدەن بەهاولآتیان".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەربارەی بڕی کارەبای پێدراو لە هاویندا وتی "لەئێستاوە ناتوانین پێشبینی بكەین كە لەهاوین و هاتنی شەپۆلی گەرمادا بڕی چەند كارەبا دابیندەكرێت، بەلآم لە سالآن باشتر دەبێت".

بەهۆی بارینی بارنێکی زۆر فێنکی کەشوهەوا تا ئێستا پێدانی کارەبا بە بەراورد بە سالآنی رابردوو باشترە.