سبه‌ی موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

11/05/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم و، سبەینێش موچەی وەزارەتیك دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، سبەینێ یەکشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
 
بەهۆی نەبوونی سیولە "پارە" لەبانكەكاندا پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەسستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی ئایار نه‌داوه‌.