شەپۆلێکی گەرما روو لەهەرێم دەکات

12/05/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند " له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كانی عێراق بەهەرێمیشەوە پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌".

ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات " كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما 40 پله‌ی سه‌دیی تێده‌په‌ڕێنێت".

کەشناسی باسی ئەوەش دەکات" پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا له‌ 40 پله‌ زیاتر و له‌ به‌سڕه‌ش ده‌گاته‌ 43 پله‌ و له‌ موسڵیش 40 پله‌ ده‌بێت".

ئەوە لە کاتێکدا پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمیش بەرزدەبنەوە و پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر ده‌گاته‌ 37 پله‌و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆك 34 پله‌ و كه‌ركوك 40 پله‌.