سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

12/05/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم و، سبه‌ی موچەی وەزارەتیك و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، سبه‌ی دووشەممە 13ی ئایاری 2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیە سیاسیەكان دابەشدەکرێت.

 

بەهۆی نەبوونی سیولە "پارە" لەبانكەكاندا پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەسستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر موچه‌ی مانگی ئایار نه‌داوه‌.