كاتی هاتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە ڕادەگەیەنرێت

12/05/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عیراق، وادەی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات.

حاجی عابد مزوری، بەرێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، بە كوردیوی راگەیاند: تاوەكو تائێستا لەكاتی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران ئاگادارنەكراوینەتەوە، بەڵام هەموو مانگێك لە 12 بۆ 14ی مانگدا، ئەو پارەیە خەرجدەكرێت.

وتیشی:" پارەی پێویست لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی هەیەو هەركات لە بەغداوە بڕیاری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا، پارەكە دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و دابەشكردنی موچەش بۆ مانگی دوو خێراتر دەكرێت.