بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كاره‌بای ئه‌م دوو شاره‌ ، حكومه‌تی هه‌رێم (15) ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد

12/05/2019 - 16:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كاره‌بای پارێزگای دهۆك و قه‌زای سۆران، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریاریدا بڕی (15) ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات .
 
بەگوێره‌ی  نووسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران  کە ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2019 بڵاوکراوەتەوە و واژووی نێچیرڤان بارزانی لەسەرە، تیادا هاتووە: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی رازین بە تەرخانکردنی گوژمەی (15)  ملیۆن دۆلار بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بار زۆری لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر بە راکێشانی هێڵی KV 132 بۆ پارێزگای دهۆک بە درێژایی 38 کیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 KV نێوان وێستگەی (شەقڵاوە - سۆران) بە درێژایی 55 کیلۆمەتر، چونکە بەم هێڵەی هەیە ناتوانن پشکی خۆیان وەک پێویست وەربگرن و لەبەرئەوەی کێشەی کارەبای دهۆک کێشەیەکی ئاڵۆزە، بۆیە رەچاوی ئەم حاڵەتە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا و رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەپێی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارە (2) ی ساڵی 2016 .
 
 

ئەلبوومی وێنەکان