بۆیه‌كه‌م جار پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌ به‌كار ده‌هێنێت

15/05/2019 - 13:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی ئه‌وه‌ دایه‌ ئۆتۆمبێلی كارەبایی بۆ هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ دابین بكات و وەك سەرەتاش سێ ئۆتۆمبێل لەلایەن كۆمپانیای تۆیۆتاوە هێنراون وەك تاقیركردنەوە بەكار دەهێنرێن.

سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  ڕایگەیاند: لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا لە عیراق گەیشتین بەلێك تێگەیشتنێك بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی جۆری هایبەرت و بە ماوەی (60) ڕۆژ سێ  ئۆتۆمبێلیان بۆ هیناوین و ئێمەش بەكاریان دەهێنین، ئەگەر باش بوون و  سووتەمەنیان كەم  ويست، دەتوانین سوودیان لێبیكەین وئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتووچۆ بكەین بەم جۆرە ئوتومبێلە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە بەنزین بەكارناهێنێت تەنها لەخێرایی زۆر نەبێت واتە لە (60) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك ئەگەر كەمتر بڕوات ئەوا لەسەر ووزەی كارەبایی كار دەكات و ئەگەر خێراییەكەی لەم ڕێژەیە ئەوا بەبەنزین كاردەكات و خۆشی خۆی بارگاوی (شەحن) دەكاتەوە، پێوستی بەكارەبا نییە.

سامی جه‌لال ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بەم شێوەیە ئێمە دەتوانین هاوكاربین لەپاكڕاگرتنی ژینگە و كەم بەكارهێنانی سوتەمەنی و كەمكردنەوەی خەرجی لەسەر شانی حكومەت، ئەگەر ئەم ئۆتۆمبێلانە سەركەوتووبن، ئەوا كار دەكەین بۆ ئەوەی ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ وەزارەتی ناوخۆی دابین بكرێت .