وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

15/05/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی نرخی دەرمان بۆ سەرجەم جۆرەكانی لە ھەرێمی كوردستان دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش پەیامێك ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەكات و راشیدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دەرمانخانانەی پابەندنابن سزا دەدرێن.
د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند: ئەو لیژنانەی لەماوەی رابردوودا بۆ دیاریكردنی نرخی دەرمان پێكھێنرابون لەكارەكانیان بەردەوامن، بەڵام تائێستا تەواوی جۆرەكانی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان نرخیان لەسەر تۆمار نەكراوە، بەرنامەكە بەوشێوەیە كە تەواوی دەرمان لەھەرێم نرخیان بۆ دابنرێت و بە یەك نرخ لەسەرجەم دەرمانخانەكاندا دەرمان بەھاوڵاتیان بدرێت
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئەو دەرمانخانانەی پابەندی نرخەكان نابن كە بۆیان دانراوە و لەو نرخەی دیاریكراوە بە زیاتر دەدرێتە ھاوڵاتیان سزای تونددەدرێن و بەردەوامیش لیژنەكان چاودێری دەرمانخانەكان دەكەن.
خاڵس قادر ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردووە، ھەر دەرمانخانەیەك پابەندی ئەو نرخانە نەبن كە لەسەر جۆرەكانی دەرمان دیاریكراوە ئاگادارمان بكەنەوە دوای بەدواداچوون و بەتوندترین شێوەیە سزادەدرێن.