ئێستا چی له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌گوزه‌رێت؟

15/05/2019 - 15:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكرای ده‌كات دۆخێكی ناجێگیر هه‌یه‌ له‌ناو بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
ئاژانسی هه‌واڵی "روسیا الیوم" له‌ زاری كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاندووه‌ " دۆخێكی ناجێگیر دروستبووه‌ و ناتتوانین لێ تێبگه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بیستین له‌ له‌ راگه‌یاندن چی روو ده‌دات، به‌ڵام هیچ رێنمایه‌ك و زانیاریه‌ك به‌ ئێمه‌ ناده‌ن."

زیاتر وتویه‌تی " جوله‌یه‌ك له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك رۆژانی ئاسایی نییه‌، نه‌ هیچ میوانێكمان هاتووه‌ نه‌ پێشوازی له‌ هیچ كه‌سێك ده‌كرێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ " رێكاره‌ ئه‌منیه‌كان زیادیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ شتێك به‌ ئێمه‌ ناڵێن."