بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە هاوڵاتیەك شەهید دەبێت

15/05/2019 - 16:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەمرۆ نیوەرۆ فرۆكە جەنگیەكانیتوركیا بۆردومانی سنروەكانی ناوچەی بارزانیان كردو بەو هۆیەشەوە هاولاتیەكی هەریم شەهید بووە.


بەپێی ئەو زانیارییانەی كە كوردیو دەستی كەوتن ئەمرۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی سنوری بارزانیان كردوەو بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەكی تەمەن ٥٠ ساڵی شەهید بووە.
خەڵكی گوندی پێندرۆی شەهید كرد.

ئەو هاوڵاتییەی بە بۆردوومانەكە شەهیدبووە، ناوی ئەو 'كازم عەلی'ـە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، خەڵكی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی شارەدێی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەمەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە ناوچەكە كردووە.

هاوكات، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتییەكە، سوپای توركیا مۆڵەتی بە ٢٠ كەس داوە بچنە ئەو شوێنەی كە هاولاتیەكەی تیادا شەهیدبووە.


أ.س