سلێمانی... 57 كەس دەستگیركران

16/05/2019 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی بەجۆرێك :

 

1/ دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21ی چەك .


2/ تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .


3/ 48 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 548 لەیاسای سزادان ، كە تۆمەتباران هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بوون لەوەی كەچەند كەسێك لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵكی گشتی ، دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لە هەڵمەتێكدا سەرجەمیان كە 48 تۆمەتبارن دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە . هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیس بەردەوام دەبێت هەر كەسێك زیادەڕۆیی بكاتە سەرموڵك و ماڵی گشتی دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

 

4/ شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی .

 

 

س ب