ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاری دهۆك رویدا بریندار هه‌یه‌

16/05/2019 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 تەقینەوەیەكی‌ گەورە لەسەر ڕێگەی (ئامێدی‌ ـ دهۆك) رویداو هەموو جۆرە هاتوچۆیەك قەدەغەكراو ژمارەیەك سەربازی‌ سوپای‌ توركیاش بەسەختی‌ برینداربون، لە ئێستادا ژمارەیەكی‌ زۆر لەهێزەكانی‌ ئاسایش و پێشمەرگە لەشوێنی‌ ڕوداوەكەن.
ماڵپەرێكی نزیك لە یەكێتی ئاشكرای كردوە ، كاتژمێرێك بەر لە ئێستا لەسەر ڕێگەی‌ (ئامێدی‌ ـ دهۆك) نزیك گوندی‌ (سەیداوا) تەقینەوەیەكی‌ گەورە ڕویداوەو بریندارێكی‌ زۆریش هەیە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، تەقینەوەكە بەهۆی‌ بڕێكی‌ زۆر( TNT) بوە كە لەسەر ئەو ڕێگەیە بۆ سەربازانی‌ سوپای‌ توركیا دانرابون بەو هۆیەشەوە چوار سەرباز بەسەختی‌ برینداربونەو ڕێگەی‌ هاتوچۆش داخراوە، لەئێستادا ژمارەیەكی‌ زۆر لەهێزەكانی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ لەسنوری‌ دهۆك و ژمارەیەك لەهێزەكانی‌ پێشمەرگە گەیشتونەتە شوێنی‌ ڕوداوەكەو سەربازە بریندارەكانی‌ توركیاش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە سەربازیەكانی‌ خۆیان لەبنكە سەربازیەكانیان لەسنوری‌ دهۆك.