بزانە پێش جەژن وەزارەتی دارایی توانای دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتی هەیە

SHKO 17/05/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێ زانیاریەكان رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەكەوێتە (4 یان 6/5) مانگی داهاتوو، كە لەو بەروارە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دەكات، بۆیە بەهۆی پشوو بوونی ئەو رۆژانە ، دابەشكردنی مووچەی دوو وەزارەت پێش دەخرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردیوی راگەیاند : سەرەتای هەموو مانگێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕە پارەیەك دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەكو مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم دابەشی بكات، بۆیە كار دەكرێت بەلایەنی كەم مووچەی دوو وەزارەت لە پێش جەژنی رەمەزان دابەش بكرێت.

بەپێ رێزبەندی دابەشكردنی مووچەی وەزاەتەكان یەكەم وەزاەت مووچەی وەزاەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و دووهەم وەزارەتیش وەزارەتی پەروەردەیە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی : بۆیە لە ئێستاوە داوای لیستی مووچەی مانگی سێ لە وەزارەتەكان كراوە تا وردبینی تێدا بكرێت، ئامادە بێت بۆ دابەشكردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 454 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ 378 ملیار دیناری دیکە کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.