ئه‌مڕۆ موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

20/05/2019 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی دابەشکردنی فەرمانبەرانی ئاشکراکرد و ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئابوری بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ 20ی ئایار، مووچەی وەزارەتەکانی بازرگانی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و هەروەها سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی سێشه‌ممه‌21ی ئایار مووچه‌ی خانه‌نشینانی سەربازی دابه‌شده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنجشەممە ٢٢و ٢٣ی ئایار مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.