وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ داوای‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 3 ی سەرجەم وەزارەتەكان دەكات

20/05/2019 - 12:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ هه‌رێم، به‌ره‌سمی‌ داوای‌ له‌گه‌نجینه‌كان ده‌كات لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 3 ره‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌ت بكه‌ن، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش له‌ئێستادا له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌ئاماده‌كاری‌ بۆ ناردنی‌ لیسته‌كان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ به‌ره‌سمی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ هه‌رێم، داوای‌ له‌گه‌نجینه‌كان كردوه‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێیان بۆ بنێرن، له‌ئێستاشدا گه‌نجینه‌كان ده‌ستیان به‌ئاماده‌كاری‌ لیسته‌كان كردوه‌.

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵه‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌نراوه‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ ئاماده‌ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ركاتێك پاره‌ هه‌بوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ بكه‌ن و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ رێك بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌نجینه‌كان ته‌نها لیسته‌كانیان هه‌تا مانگی‌ سێ ئاماده‌ كردوه‌.