یەكێتیی جوتیاران: بەغدا ئامانجیەتی زیان بگەیەنێت بەكەرتی كشتوكاڵی هەرێم

21/05/2019 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی یەكێتیی جوتیارانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەدوای ئەوەی بۆ ئەمساڵ ئومێدی زۆرمان بە بەرهەمی گشتوكاڵ هەبوو، بەڵام بەداخەوە چەكدارانی نەناسراو دەغڵودانی جوتیاران دەسوتێنن و سەرانە لە جوتیاران و خاوەن دەڕاسەكان وەردەگرن.


ئەمڕۆ سێ شەممە، یاسین قادر سەرۆكی یەكێتیی جوتیارانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری بارینی ڕێژەیەكی باش لە باران و بەپیتی خاكی هەرێم، ئەمساڵ ئومێدی زۆرمان بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان بە تایبەت گەنم و جۆ هەیە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی و چەكداری نەناسراوەوە ڕووبەڕووی ستەمێكی گەورە بوینەتەوە.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن ژمارەیەك لە چەكداری نەناسراوەو  دەغڵودانی جوتیاران لە گوندەكانی خانەقین دەسوتێنن و سەرانە لە جوتیاران و خاوەن دەڕاسەكان وەردەگرن.

 

سەرۆكی یەكێتیی جوتیارانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی عێراق ئامانجیەتی زیان بگەیەنێت بە كەرتی كشتوكاڵی هەرێم و ڕێگری لە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و هەروەها بۆ ئەمساڵیش بڕیاری وەرگرتنی تەنها ٢٤٠ هەزار تەن گەنمە لە جوتیارانی هەرێم.


هەروەها داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن ڕێگری بكەن لەو زوڵمانەی بەرامبەر بە جوتیاران دەكرێت و قەرەبووی زیانلێكەوتوانیش بكرێتەوە.

 

 

 

سب