فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگ نادات، وادەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

21/05/2019 - 13:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەدرێت .



خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری كۆبوونەوەكەش هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، واتە لە ڕۆژی یەك شەممە، تا سێشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەدات بەو پێیەی رێككارە یاساییەكان كۆتاییان ھاتووە و تەنیا ماوەتەوە ھەڵبژاردنی سەرۆك لە لایەن پەرلەمانەوە.


ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ووتیشی: لە دوای دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم لە ڕێورەسمێكدا سەرۆكی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات، ئەویش بۆ ئەوەی دەست بە كاربێت، دواتریش كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رادەسپێرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن پارتی و گۆڕان و یەكێتیەوە پێكهاتەكاتی ترەوەو كارادەكرێتەوەو پێشتریش بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندبوو: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگ بەهیچ یەكێك لە كاندیدەكان نادەن لەبەر ئەوەی سەرۆكی هەرێم بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە و ناكرێت هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەنگ بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بدات.

 

 

سب