روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی

21/05/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌رواری 26/5/2019 یەکەم روژی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئاماده‌ییه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ قوتابیان به‌ته‌واوی خۆیان ئاماده‌كردبێت و كه‌شێكی ئارامی بۆ فه‌راهه‌م كرابێت و پێویستیه‌شه‌ قوتابی ئاگاداری ده‌واین بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت بێت كه‌ بریتین له‌:

  • ھەر قوتابیه‌ك وانه‌ی هه‌ڵگرتبێت  بۆ خولی دووه‌م بەھیچ شێوەیەک لەزانکۆکانی راپەرین و گەرمیان و زاخۆو چەرموو و سۆران وەرناگیرێ.
  • ئه‌گەر بەخولی دووه‌م دەرچی پێویستت بەوەیه‌ كه‌ ٢١ نمرەت زیاتربێ له‌قوتابیه‌كیتر بەخولی یەکەم دەرچوە بۆئەوەی لەهەمان بەش وەرگیرێن.
  • ئەو قوتابیانه‌ی بە خولی یەکەم دەردەچن ئەگەری وەرگرتنیان زیاترە لەزانکۆو پەیمانگاکان و ئەوانەی بە خولی دووه‌م دەردەچن ئەگەری وەرگیرانیان کەمترە.
  • مەرج نیە لە ئێستاوە بزانیت چ نمرەیەک لە چ بەشێک وەردەگیرێ . وەرگیران تەنها بەند نیە لەسەر بەدەستهێنانی نمرە.
  • بۆ تاقیکردنەوەی بیرکاری ویژەی و تاقیکردنەوەی بابەتە شیکارییەکانی زانستی وەزارەت خۆی حاسیبە بۆ قوتابی دەهێنێت پیویست ناكات قوتابی لەگەڵ خۆی بیبات.
  • ئەم سالێشوەکو ساڵانی رابردوو سێ تاقیکردنەوە جارێک مودیری قاعە دەگۆڕدرێت.
  • پەری سۆما گوڕان کاری زوری تێداكراوه‌ كه‌ بۆ قوتابی زۆر كارئاسانی كردووه‌ و شێوازی پرسیاره‌كان بۆ ته‌ 5 رێز .
  • بوو ئەم ساڵ پەنجە مۆر بەکار دەهینیرێت