لەسەر كێشەی كەم ئاوی، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە

22/05/2019 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر كێشەی كەم ئاوی لە پارێزگاكە كۆبونەوەیەكئەنجام بدرێت و ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەو پرسە بگیرێتەبەر.


بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە دەست كوردیو كەوتوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبونەوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر بەڕێوە بچێت و ڕێكار و پلانەكان بخرێتەڕوو لە دروستبوونی كێشەی كەم ئاوی.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ساڵانەو لە وەرزی هاویندا لە پارێزگای هەولێر و بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم كێشەی كەم ئاوی دروست دەبێت و بەو هۆیەشەوەو هاوڵاتیان ناچار دەبن ئاو بكڕن.

 

 

 

س ب