دواین زانیاری له‌سه‌ر ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكرایه‌وه‌

22/05/2019 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

باڵیۆزی عیراق له‌ لوبنان، ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و وڵاته‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ پارێزگاری له‌سه‌ركارلادراوی كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه‌و ده‌یان دۆسێی گه‌نده‌ڵیشی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌، به‌رپرسانی پارتیش له‌هه‌وڵی ئازادكردنیدان.

د. عه‌لی عامری، باڵیۆزی عیراق له‌لوبنانن له‌ لێدوانێكدا بۆ تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی، رایگه‌یاند: نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نوسینگه‌ی پارێزگاری له‌سه‌ركارلادراوی كه‌ركوكن له‌ راگه‌یاندراوێكدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ناوبراو ده‌ستگیركرابێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رتیب جه‌وهه‌ر كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتییه‌وه‌ دراون، نه‌جمه‌دین كه‌ریم 20ی ئه‌م مانگه‌ چووه‌ته‌ لوبنان و ویستویه‌تی سه‌ردانی نه‌مسا بكات، به‌ڵام له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌ستگیراوه‌و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌ره‌، ناوبراو سێ فه‌رمانی ده‌ستگیردنی هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، " هه‌ریه‌كه‌ له‌نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی، له‌هه‌وڵی ئازادكردنیدان، یاخود ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كرێت، به‌ڵام تائێستا له‌ هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه‌".

به‌وته‌ی سه‌رتیب جه‌وهه‌ر، نه‌جمه‌دین كه‌ریم 53 دۆسێی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر‌ هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵه‌بانی جێگری پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ڕێكه‌وتوونه‌ كه‌ 18 دۆسیه‌ دابخه‌ن، به‌ڵام فریا نه‌كه‌وتووه‌ سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی دیكه‌ی دابخات.

 

 

 

 

 

 

 

snn