مووچه‌ی مانگی 3 به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت

22/05/2019 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا دواى جه‌ژنیش پاره‌ بنێرێت، وەزارەت تاوه‌كوو 22ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بە دواڕۆژ رایگەیاندوە: "وه‌زارتی دارایی پێشوه‌خت به‌ نوسراوێك داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا ده‌كات مووچه‌ی مانگه‌كه‌ی بۆ بنێرێت، ئه‌م مانگه‌ش نوسراومان ئاڕاسته‌ كردوون و ئه‌گه‌ر پاره‌ بنێردرێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژن ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ دابەشکردنەکەی پێشده‌خه‌ین بۆ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ش دوابكه‌وێت بۆ دوای جه‌ژن، ئه‌وا ئێمه‌ هه‌روه‌كو مانگه‌كانی رابوردوو تاوه‌كوو 22ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كه‌ین و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ده‌هێنرێت".