به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو پلەکانی گەرما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

22/05/2019 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەبارەت بە گۆرانکاری لە پلەکانی گەرمی و به‌رزتر بوونه‌وه‌ی پله‌ گه‌رما ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای راگه‌یاند.

پێشبینی: لەرێکەوتی ٢٥/٥/٢٠١٩ رۆژی شەمە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دەکەوێتە ژێر کاریگەری دووھەم شەپۆلی گەرما و بەرادەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەناوچەکە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکانی تا سەرەتایی مانگی داھاتوو رێکەوتی ١/٦/٢٠١٩ بخایەنێت ، بەشێوەیەک لەناوچەجیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرما لە ٣٥ پلەی سلیزیەوە تا سەر و ٤٠ پلەی سلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت ، لە دوا رێکەوتی ١/٦/٢٠١٩ کاریگەریەکانی کەمدەبێتەوە پلەکانی گەرمی بەرادەیەکی کەم نزمدەبێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە .