نەجمەدین كەریم: ئازادم و ئێستا بە گەشت لە بەیرووتم

22/05/2019 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری له‌سه‌ركارلادراوی كه‌ركوك له‌  فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیروتی پایتەختی لوبنان له‌ ئێستادا ناوبرا ئازادكراوه‌ و رایگه‌یاندووه‌  ئێستا بە گەشت لە بەیرووتم.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به‌ كوردستان بیستو چواری راگه‌یاندووه‌ ، به‌ ئازادی له‌ به‌یرووتم و به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ كوردستان.

زیاتر وتویه‌تی  به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان و ئه‌م رووداوه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)ـه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵكو داوای حكومه‌تی عه‌بادی بووه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌شتكردنم نییه‌ و پێشتریش چه‌ندین جار گه‌شتم بۆ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كردووه‌، كه‌ په‌رۆشی هه‌واڵزانینی بوونه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیدا بوونه‌ له‌گه‌ڵی.