نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی شاسوارعەبدلواحید بزانه‌

23/05/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، کازم فاروق ڕایگەیاند " شاسوارعەبدولواحید زیاتر لە ٦ ڕۆژە لە زیندانی تاکە کەسیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە و مانی لە خواردن گرتووە".

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئەمەی یەکێتی لە سلێمانی بەرامبەر بە سەرۆک و ئەندامانی نه‌وه‌ی نوێ دەیکات، سوکایەتیە بە هەموو بەهاکانی دیموکراسی و ناشرینکردن و لەکەدارکردنی ڕووی جوانی شاری سلێمانی یە، کە بە شاری ڕۆشنبیری و فرە دەنگو ڕەنگ و ڕای جیاواز ناسراوە.

حەوت ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تێپەڕی تا ئێستا کاتی ئازادکردنی لە زیندانی ئاسایش نادیارە.