‎نەجمەدین کەریم بە کەفالەتى 100 هەزار دۆلار ئازاد کراوە”

23/05/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

‎بەپێی سەرچاوەیەکی لوبنانی، لەدوای دەستگیرکردنی لە فڕۆکەخانەى بەیروت لە لوبنان، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە بڕی 100 هەزار دۆلار کەفالەت ئازاد کراوە.

‎سەرچاوە لوبنانییەکەى ناس ئاشکراشیکرد، هێشتا بەڵگەنامە و ناسنامەکانى نەجمەدین کەریم لای بەرپرسانى لوبنان و پۆلیسی ئینتەرپوڵە.

.

‎نەجمەدین كەریم پارێزگاری لەكارلادراوی كەركوك بەهۆی ژمارەیەك لە دۆسیەی سەردەمی پارێزگاری ئەو شارە دەستگیركراوە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە لە ساڵی 2017ەوە لەدژی جوڵێنراوە.

‎ساڵی پار نیازی معمار ئۆغڵۆ بڕیاردەری پێشووی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری توركمان لەسەر پارێزگای كەركوك، ژمارەیەك لەدۆسیەی لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد‌و لەوێوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا.