جێگرو بڕیاردەری لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی پەرلەمان وەڵامی سەرۆکە پارتیەکەیان دەدەنەوە

SHKO 25/05/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


جێگری سەرۆک و بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم وەڵامێکی توندی سەرۆکی لیژنەکە کە پارتیە لەسەر ئەو راگەیاندنە دەدەنەوە کە دەریکردووەو، پێی دەڵێن" ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ستبووه ‌به‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، و هه‌موو ناوهێنانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ دامه‌زراوه‌فه‌رمییه‌، بێ بنه‌مایه‌و ده‌چێته‌چوارچێوه‌ی موزایه‌داتی سیاسییه‌وه".‌

جمال هەروتی، جێگری سەرۆکی لیژنەو، مەلا ناسر بڕیار دەری لیژنە وەڵامی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەدەنەوە کە ناوی بارزانی بە " سەرۆک " هێنابوو، ئەو دوو بەرپرسی لیژنەیە پێیدەڵێن" بۆیه ‌هه‌موو هه‌وڵێكی به‌لاڕێدابه‌ر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌پاراستنی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و زامنكردنی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری، جێگه‌ی هیچ جۆره ‌موزایه‌ده‌یه‌كی تێدا نابێته‌وه؛ داواكارین ئه‌م جۆره ‌هه‌وڵه‌ بێ به‌رهه‌مانه ‌نه‌بنه‌ڕێگر له‌به‌رده‌م كاری پێكه‌وه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی هاووڵاتییان".

دەقی وەڵامەکەی جمال هەروتی /جێگری سەرۆکی لیژنە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم مەلا ناسر بڕیار دەری لیژنە

‎ڕاگه‌یاندنێك بۆ ڕای گشتی ‎له‌ڕۆژی ٢٣-٥-٢٠١٩ ڕاگه‌یێندراوێك له‌لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی، په‌رله‌مانی كوردستان، بڵاو كراوته‌وه‌ لەلایەن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر ڕه‌وشی خانه‌قین، دوبز، و گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركوك. ‎

لێره‌وه‌ ئەم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ئه‌م بۆچونه‌ دیراسه‌نه‌كراو و هه‌ڵوه‌سته‌نه‌كراوه‌، و ته‌نها ڕاو و بۆچونی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌تی؛ ئێمه‌وه‌كو جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌ بێئاگاین له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. ‎
لێره‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ـ كه‌ده‌ستێكی تێكده‌ر و ویستێكی مه‌ترسیدار زیان ده‌گه‌یێنێت به‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیار و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی له‌لایه‌ن داعش و عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ـ ئێمە وه‌كو لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كان، خه‌مخۆرییان بووین و كێشه‌كانمان به‌دروستی گه‌یاندووه‌ته ‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پرسه‌كه‌. ‎

له‌ده‌ستپێكه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌وڵی جددی و ویستێكی ئه‌رێنی هه‌بووه‌ به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو حزب و قه‌واره‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌كان؛ به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ستبووه ‌به‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، و هه‌موو ناوهێنانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ دامه‌زراوه‌فه‌رمییه‌، بێ بنه‌مایه‌و ده‌چێته‌چوارچێوه‌ی موزایه‌داتی سیاسییه‌وه.‌

بۆیه ‌هه‌موو هه‌وڵێكی به‌لاڕێدابه‌ر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌پاراستنی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و زامنكردنی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری، جێگه‌ی هیچ جۆره ‌موزایه‌ده‌یه‌كی تێدا نابێته‌وه؛ داواكارین ئه‌م جۆره ‌هه‌وڵه‌ بێ به‌رهه‌مانه ‌نه‌بنه‌ڕێگر له‌به‌رده‌م كاری پێكه‌وه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی هاووڵاتییان.

جمال هەروتی /جێگری سەرۆکی لیژنە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم

مەلا ناسر بڕیار دەری لیژنە