وەزارەتی ئەوقافی هەرێم روونکردنەوە دەدات سەبارەت بە یەکەم رۆژی جەژن

SHKO 25/05/2019 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایگەیاند هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت لەئێستاوا پێشبینی بۆ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بكات.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لەڕوونكردنەوەیەكدا کەوێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە رایگەیاندووە "تەنیا لیژنەی بالای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەكە پشت بەڕاوبۆچوونی هیچ كەس یان هەر ڕایەكی تری وڵاتان و دەزگاكانی فەلەكی نابەستێت".

لە روونکردنەوەکەشدا هاتووە " ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3/6/2019 بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لیژنەی باڵا لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆدەبێتەوەو دوابڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەمین رۆژی جەژن دەدات".