بەرهەم ساڵح سەردانی توركیاو سعودیە دەكات

25/05/2019 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بریارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەریەكە لە توركیاو سعودیە بكات ومەبەست لە سەردانەكەش دوورخستنەوەی پرشكی ئەو جەنگەیە كە باس لەوە دەكرێت كە لەناوچەكەدا روودەدات.


رێبورا كریم ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەكان لەئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە رۆژنامەی( صباح)ی رایگەیاندوە" لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی هەریەكە لە توركیاو سعودیە دەكات ومەبەست لە سەردانەكەشی بۆ دوورخستنەوەی پرشكی ئەو جەنگەیە كە باس لەوە دەكرێت كە لەناوچەكەدا روودەدات."


راشیگەیاندوە" لەسەردانەكەی سەرۆككۆماری عێراقدا جگە لەباسكردنی ئەو جەنگەیە لەهەمانكاتیشدا پەیوەندیە ئابوری بازرگانیەكانی ئەو وڵاتانەو عێراق باسی لێوە دەكرێت "


جێگەی ئاماژەیە لەدوو رۆژی رابردودا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق سەردانی ئەرەدەنی كردو بەشداری كۆبونەوەی لوتكەیسەرۆكی ولاتانی ئەردەنو فەلەستینی كرد.


أ.س