هەرێمی كوردستان... كەمپەین بۆ دیارنەمانی موچەی مانگی 1 تا 4 رێك دەخرێت

25/05/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



ژمارەیەك چالاكوان، دادوەر، پارێزەر، مامۆستاو رێكخراورایدەگەیەنن سكاڵا لەسەر حكومەتی‌ هەرێم لە دادگای اتحادی لەبغداد تۆمار دەكەن، لەبەرامبەر "دیارنەمانی‌" موچەی‌ مانگی‌ 1 تا 4ی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم و بۆئەومەبەستەش كەمپەینێك رادەگەیەنن‌ .

لەئاگاداری نامەیەكدا ‌ كەمپەینی‌ "موچەی مانگی 1 تا 4 چی لێهات"دا هاتووە، "رایگەیاندوە "بۆ هەمو موچە خۆرانی كوردستان، وەك لای هەموان ڕونە كە موچەی مانگی 1 تا 4ی‌ 2019 هاتووە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەت تەنها موچەی مانگی یەك‌و دوی داوە، بۆ ئەو مەبەستە كۆمەڵێك دڵسۆز لەچالاكوان، ڕێكخراوەكان، دادوەر، پارێزەر مامۆستایانی ناڕازی خەریكی گرتنەبەری ڕێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵاین لەدادگای اتحادی لەبغدادو لەهەریمی كوردستان".

دەقی‌ ئاگادارییەكە:

ئــــــــــــاگــــــــــاداری
#موچەی_مانگی_1تا4_چی_لێهات
بۆ هەموو مووچە خۆرانی كوردستان وەك لای هەموان ڕونە كە مووچەی مانگی 1 تا 4/2019 هاتووە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام حكومەت تەنها موچەی مانگی یەكی و دووی داوە بۆ ئەو مەبەستە كۆمەڵێك دڵسۆز لە چالاكوان و ڕێكخراوەكان و دادوەر و پارێزەر و مامۆستایانی ناڕازی خەریكی گرتنەبەری ڕێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵاین لە دادگای اتحادی لەبغداد و لە هەریمی كوردستانیش هەرمووچە خۆرێك ئامادەیە سكاڵا تۆمار كات ئەوا با ناوی سیانی خۆی و ژمارەكە بنێریت بۆ ئەم ژمارە تلفونە بۆ ئەوەی ڕۆژی سكاڵا تۆماركردنەكە ئاگاداری بكەینەوه كۆمەڵێك پارێزەری بەڕیزی خۆبەش كەیسەكان دەگرنە ئەستۆ و كاری لەسەر دەكەن بەشداری كردنت نیشانەی ڕازی نەبونە بەزوڵم و ستەم
07824900251
07701376726

كۆمەڵێك لەچالاكوان‌و دادوەرو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی پارێزەرو مامۆستایانی ناڕازیی
تێبینی /ئەمە دووەم جارە ئەم ئاگادارییە دادەنێین‌و لە 25/4/2019 ئەم كارە دەستیپێكردووە بەردەوامە تا زۆرترین موچە خۆر بەشداربێت
هیوادارین ناڕازییە مافخوراوەكان تەنها لەفیسبوك گلەی نەكەن بەكرداری بێن‌و هاوكارمان بن تا زۆرترین موچە خۆر سكاڵا تۆماركەین
أ.س