شێركۆجەودەت:سیاسەتی ھەڵەی ئابووری رێگری كرد لە ھاتنی زیاتر لە سەد وبیست ملیار دۆلار

25/05/2019 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنیت سیاسەتی ھەڵەی ئابووری سەربەخۆی ھەرێمی كوردستان رێگری كرد لە ھاتنی زیاتر لە سەد وبیست ملیار دۆلاری حكومەتی فیدرال بۆهەرێم و چەند كەسێكیش نەبێت كەس نازانێت سەروەت وسامانی ھەرێم چی لێدەكرێت.


دكتۆر شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئەگەر ھەرێمی كوردستان لە دە ساڵی رابردوودا وەبەرھێنانی نەوتی نەكردایە ئەوا بەغدا ناچار دەبوو مانگی بەلای كەمەوە یەك ملیار دۆلار بنێرێت بۆ مووچەوبووجەی ھەرێم ومووچەش پاشەكەوت نەدەكرا وەك گشت فەرمانبەرانی عیراق "


راشیگەیاند" سیاسەتی ھەڵەی ئابووری سەربەخۆی ھەرێمی كوردستان رێگری كرد لە ھاتنی زیاتر لە سەد وبیست ملیار دۆلاری حكومەتی فیدرال لە دەساڵی رابردوودا بێ ئەوەی یەك قەترە نەوتی ھەرێمی كورستان بە ھەدەربچێت ،ئەمەجگە لەو دەرھاوێشتە مرۆیی ودەروونی وژیاری وژینگەیی وگەندەڵكاری سیاسیەكارەساتباویانەی ھێنایە دی ، ئێستاش چەند كەسێك نەبێت كەس نازانێت سەروەت وسامانی ھەرێم چی لێدەكرێت...كەوابێت سیاسەتی ھەڵە كارەساتی درووست كرد."


ئاماژەی بەوەشدا".ئێستاش چواچوو ولەگەڵ ئەوەی بەرپرسەكان لێپرسراون لەبەردەم خواوخەڵكدا بەڵام دەكرێت لە گەڵ بەغدا رێكبكەوین ویاسای نەوت وگازی عیراق بھێنینە دی وبووجەومووچەی ھەرێم وعیراق یەكبخرێت ئەوكات بەدڵنیاییەوەچاكسازیە سیاسی وئابووری وژیاری وسەروەری یاساوبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاری دەچنە قۆناغێكی نوێوە."


أ.س