سبەینێ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

25/05/2019 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سبەینێ یەك شەممە لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی 12ی ئامادەی دەستپێدەكات و ڕۆژی دووشەممەش تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی  بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: سبەی یەك شەممە 26-5-2019 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی دووشەممەش تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە هەرێم دەستپێدەكات.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تاقیكردنەوەكان ماوەكەی درێژ دەبێتەوە و تا 18ی حوزەیرانی 2019 دەخایەنێت.

 

 

 

سب