وه‌زاره‌تی دارایی دواین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی موچه‌ پێش جه‌ژن ئاشكرا ده‌كات

25/05/2019 - 13:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەگەرچی دەزگا راگەیاندنەكان ئاشكرایان كرد حكومەتی عێراق پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز موچە دابەش دەكات و بەشە موچەی هەرێم دەنێرێت ە بەڵام لە ئێستادا، وەزارەتی دارایی حكومەتی‌ هەرێم بەدوریدەزانێت موچەیەكی دیكە لەپێش جەژنی ڕەمەزان دابەشبكرێت، چونكە تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی نەكردوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عیراقیش زانیارییەكی یەكلاكەرەوە لەسەر دابەشكردنی موچە لەپێش جەژن بڵاودەكاتەوە.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی، بە ماڵپەرێكی یەكێتی راگەیاندوە :"زەحمەتە پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی مانگی (3) دابەشبكرێت، تەنانەت ئەگەر تەنها موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردەش بێت، چونكە تائێستا پارە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی نەكراوە".
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، مانگانە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڕی (378) ملیار دینار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت لەگەڵ بڕی (453) ملیار دینار كە لەبەغداوە دێت، ئەگەربێت و بەغدا دەست بەدابەشكردنی موچە بكات و پارە ڕەوانەی هەرێم بكات، كە نایكات، ئەوكاتە لەهەرێمیش پێش جەژن موچە دابەشدەكرێت.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەتۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: "ئەگەر حكومەتی عیراق موچەی مانگی (5)ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردبێت، ئەوە لەپێش جەژنی ڕەمەزان دەینێرێت، بەڵام ئەگەر ناردبێتی، ئەوە ناردنی موچەی‌ مانگی شەش پێش ناخرێت.
جێگەی ئاماژەیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی دارایی عیراق (5) موچەی فەرمانبەرانی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە كە بۆ هەر مانگێك بریتییە لە (453)  ملیار دینار، بەڵام تائێستا تەنها دوو موچە لەهەرێمی‌ كوردستان بەفەرمانبەران دراوە.