فراكسیۆنی یەكگرتوو پرۆژە یاسایەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاڕاستەی پەرلەمان دەكات

25/05/2019 - 13:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - سلێمانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پرۆژە یاسایەكمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەكردوەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین.


د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان نزیكی ساڵێكە كۆتای هاتووە، بۆیە ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو پرۆژە یاسایەكمان بۆ ئەو پرسە ئامادەكردووە.


هەروەها ووتیشی: لەدوای كۆتایهاتنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم، پرۆژەیاساكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین و داواشمان ئەوەیە لەكاتێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بۆی گونجا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.

 

 

 


سب