ئه‌مڕۆ مووچەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێ

01/06/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوابەدوای دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیارە سبەینێ‌ مووچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاندوە، كە بڕیارە ئه‌مڕۆ شەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەش بكرێت.

جەختیشی كردەوە، كە بەهۆی ئەوەی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەیان نەناردووە بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم پێدەچێت مووچەی وەزارەتەكانی دیكە بكەوێتە دوای جەژن.