" پێش جەژن مووچەی هیچ وەزارەتێکی تر دابەشناکرێت "

01/06/2019 - 11:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

تا ئێستا هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردە مووچەی مانگی سێیان وەرگرتووە، ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیش دەلێت" تا دوای جەژن هیچ وەزارەتێکی تر مووچە وەرناگرێت".

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەوان کەوتووە، " هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبووە ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی بدرێت، بەڵام لەلایەن گەنجینەوە رەتكراوەتەوە ئه‌مڕۆ مووچە دابەشكرێت".

لەهەفتەی رابردووش رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا 2019، لەلایەن بەغداوە پێنج مووچەیان بۆ رەوانەكراوەو پێش جەژن دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن و ئەگەر پارەی پێویستیان لەبەردەست بێت رۆژانی پشووش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەبەر ۆرشنایی کۆنگرەی رۆژنامەگەری رێباز حەملان وەزیری دارایی و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایانگەیاند، پێش جەژنن مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.