لە هەولێر كەسێك دەستگیر دەكرێت بزانە چ كارێكی ئەنجام داوە و لە پێناو چی ئەم كارەی كردوە

03/06/2019 - 15:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بپۆلیسی عەنكاوە  دەستگیر كردنی كەسێك رادەگەینێت كەتەمەنی ( 28)  ساڵەو  باوکی چوار منداڵە، تۆمەت بارە بەكوشتنی كورێكی تەمەن (12) ساڵ  بەهۆی ئەوەی خێزانێک کچەکەی خۆیان پێنەداوە.

عەقید فەخرەدین نووری، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەنکاوە رایگەیاندوە : ، دوێنێ کاتژمێر (3:30) ئاگادارکراونەتەوە نەوجەوانێکی تەمەن (12) ساڵ کوژراوە، پەنابەری رۆژئاوای کوردستانن و خەڵکی قامشلۆن،ئەوان گومانیان لە گەنجێک هەبووە تاوانەکەی ئەنجامدابێت کە سەردانی ئەو ماڵەی کردووە، دوای شەش کاتژمێر لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدانا کە ئەو کوشتوویەتی.

دەربارەی هۆكاری كوشتنی ئەونەوجەوانە ، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەنکاوە رایدەگەینێت :  ئەو کەسە چەند جارێک چووەتە داوای کچی ئەو ماڵە بەڵام رازینەبوون شووی پێبکات، بۆیە وەک تۆڵەکردنەوە چەند جارێک هەوڵی کوشتنی دایکی داوە و سەرکەوتوو نەبووە، دواتر کوڕەکەیانی کوشتووە کە تەمەنی 12 ساڵە.

تۆمەتبارەكە بەروداوی راگەیاندوە، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە و ، لەڕێگەی مادەیەکەوە بێهۆشی کردووە و دواتر خنکاندوویەتی. دووپاتتی كردۆتەوە ئامانجی کوشتنی دایکی بوو نەك ئەم منداڵە.