لە بارەی جەژنانەوە بڕیاری نوێ دەرچوو

05/06/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیانی عیراق جەژنانەی هەڵوەشاندەوەو داوای لەو وەزارەت و دامەراوانەش كردووە كە بۆ جەژنی رەمەزان جەژنانەیان دابەش كردووە وەریبگرنەوە یان لەموچەی ئەو كارمەندانە ببڕن كە وەریانگرتووە.
نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق عادل نوسراوێك ئاراستەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی عیراقی كردووە، كە تێیدا هاتووە، سەرۆك وەزیران رێنمایی دەركردووە، ئەو بڕە پارەیەی بەناوی جەژنانە لەهەندێك وەزارەت و دامەزراوە خەرج كراوە پێویستە بگەڕێنرێتەوە یان لەموچەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕدرێت كە وەریانگرتووە.
روونیشكراوەتەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی باڵانس لەنێوان موچە خۆراندا بەسەرجەم چین و توێژەكانەوە، هەروەها بۆ دوور كەوتنەوە لەهەر شتێك كە جیاوازی لەنێوان موچەخۆر و هاوڵاتیان دەكات.
سەرۆك وەزیرانی عیراقی روونیشیكردووەتەوە، ئەو رێوشوێنە لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدایە كە بەڵێنی داوە بەوەی گرنگی یەكەم بدرێت بەهەژاران و بێكاران پێش هەموو چین و توێژەكانی تر.