بزانه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی چ وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت

10/06/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هه‌ولێر بە (کوردیو)ی ڕاگەیاند سبەى تەنها یەک وەزارەت و دوو چین مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 11/ 6/ 2019 مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیە سیاسیەکان دابه‌ش ده‌کرێت.