ئەنجامی ڕاپرسیەك: زیاتر لە 99% داوای لەسێدارەدانی بكوژانی بەئەنقەست دەكەن

11/06/2019 - 12:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


لەئەنجامی ڕاپرسیەكدا كە ماڵپەڕی كوردیو ئەنجامیدا سەرجەمی بەشداربوانی ڕاپرسیەكە داوای لەسێدارەدانی بكوژانی بەئەنقەست دەكەن بە تایبەت بكوژانی دلین.


ماڵپەڕی كوردیو ڕاپرسیەكی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی " ئایا لەگەڵ لەسێدارەدانی بكوژانی بە ئەنقەستدایت؟؟؟، بەتایبت بكوژانی "دلین"، ئەنجامداو لەماوەی 24 كاتژمێری ڕاپرسیەكەدا 352 كەس بە نوسینی كۆمێنت و زیاتر لە 700 كەس بە لایككردن بەشداری ڕاپرسیەكەیان كردووە.


بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەكە 249 كەس داوای لەسێدارەدانی بكوژانی بە ئەنقەست بەتایبت بكوژانی "دلین" و دوو كەسیش بێلایەنن و یەك كەسیش بەنەخێر دەنگی داوە كە كۆی ڕاپرسیەكە بۆ لەسێدارەدانی ئەو تاوانبارانە زیاترە لە 99%ی بەشداربوان.

 


بەشێك لە كۆمێنت و سەرنجی بەشداربووان:
س ب

 

ئەلبوومی وێنەکان