پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری ڕاگەیاند

12/06/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تەنها لە ماوەی 10ڕۆژی ڕابردوودا بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێكی جۆراو جۆر 22 تۆمەتبار دەستگیركراون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رأِیگەیاند: لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

 

سەرجەم تۆمەتبارەكان بەپێی‌ بڕیاری‌ دادوەر بەم ماددە یاساییانە راگیراوان:

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لەهاوڵاتیان كردووەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و پارەو كەلوپەلیان لێسەندون.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن.

- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادان.

 

 

 

س ب