یەكێتی دووناوی دیكەی بۆ پارێزگاری كەركوك گەیاندە پارتی

12/06/2019 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت: دوو ناومان گەیاندۆتە پارتی بۆ پارێزگاری كەركوك و ئەگەر بێت و ڕێكنەكەوین كاریگەری خراپی لەسەر ناوخۆی كوردستان دەبێت.


فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیاند: پارتی هەموو ئەو ناوانەی ڕەتكردۆتەوە كە یەكێتی داوێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەڵام بێ ئومێد نەبوین لەوەی كە بگەین بە ناوێكی دیاریكراو لەگەڵ پارتی، ئەو ناوانەی پێشكەشمان كردوون هەموویان بەشایستە دەزانین بەڵام هەوڵمان داوە كەسێك هەڵبژێرین كە بەدڵی هەردولا بێت.


ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی كە بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: دواجا دوو ناومان پێشكەش بە پارتی كردووە كە هەریەكە لە خالید شوانی و لیوا جەمال-ئەگەر ڕێكیش بكەوین لەگەڵ پارتی هەر لەسەر یەكێك لەو دوو ناوە ڕێكدەكەوین.


ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر نەگەینە ڕێككەوتن ئەوا لەگەڵ ئەوەی بڕیار و ڕێكەوتنی بەشداری كردنمان لەحكومەتدا هەیە بەڵام كاریگەری خراپی لەسەر ناوخۆی كوردستان و كابینەی نۆی حكومەت دەبێت ڕەنگە نەتوانین بەشداربین لەحكومەت.






س ب