پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی ڕاگەیاند

12/06/2019 - 12:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئەوكەسەی دوێنی لەكاتی ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێكی كوشت ڕادەستی پۆلیس كراوەو دووكەسی دیكەش دەستگیركراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختەو مۆبایل گیراوە.


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوێنێ سێ شەممە لەفلكەی باز لەكاتی ڕوداوێكی هاتوچۆدا هاوڵاتیەك كەسێكی كوشت، درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕادەستی هێزە ئەمنیەكان كراوەو ئێستاش بەگوێرەی‌ مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێدەچێت لەئەنجامی پێكدادانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 500 دۆلار زیانیان بەركەوتبێت، بەڵام توۆڕەبونی ئەو كەسە بوتەهۆركاری گیان لەدەستدانی كەسێك.


ئاماژەی بەوەشكرد: دووكەسی دیكە دەستگیركراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختەو مۆبایل گیراوەو دووكەسە بەئاسایش خۆیان ناساندوەو ڕێگریان لەخەڵك كردوە، بۆیە ئیجرائاتی پێویستیان بەرامبەر دەكرێت".

 

 

 

س ب