دیوانی چاودێری دارایی "فەرمانگەیەكی هەرێم بە پارەی حكومەت مەشرووب دەخۆنەوە"

12/06/2019 - 15:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دیوانی چاودێری دارایی ڕاپۆتێكی لەسه‌ر  بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات زێدەڕۆیی زۆر لە خەرجكردنی پارە و بە هەدەردان و كاری نایاسایی لە بودجەكەیاندا كراوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ لە بودجەی خەمڵێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە زێدەڕۆیی كراوە لەوانە لە بڕگەكانی چاكسازی كارەبا، ئۆتۆمبێل، پێشوازی و ڕێوڕەسمەكان كە زۆرتر لە شەش ملیۆن دینار بۆجەی بۆ دیاری كراوە.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان پارەی خواردنەوە كحولییەكانیشی لە بودجەی گشتی و پارەی حكومەتی هەرێم داوە و پسووڵەی مینی ماركێتێكیان هەیە و ئەوەش بەدەر لە ڕێنمیاییەكانە.

ئاشكراشی كردووه‌ بۆ هەشت تەلەفۆنی نۆڕماڵ بڕی پێنج ملیۆن دینار خەرجكراوە لە كاتێكدا مانگانەی تەلەفۆنی نۆڕماڵ تەنها 24 هەزار دینارە و كۆی گشتی ساڵانەكەی دەگاتە 768 هەزار دینار.

شایه‌نی باسه‌ كرێ و دەرماڵەی زێدە بۆ بەشێك لە فەرمانبەر و بەڕێوەبەرەكان بە نایاسایی خەرجكراوە.