سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران هۆشداری دەدرێتە هەرێم

12/06/2019 - 16:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەندی بودجەی ئەمساڵی عێراقی فیداڵ نەبوەو هیچ برە نەوتێكی ئاراستەی كۆمپانیای بەبازار كردنی عێراقی سۆمۆ نەكردووە، لەم بارەیەوە ھۆشداری توند بە كابینەی نویەمی حكومەتی ھەرێم دەدرێت دەبێت چارەسەری كێشەی نەوت لەگەڵ بەغدابكات ، پەرلەمانتارێكی لیژنەی نەوت و وەزەش لە ئەنجومەنی نوێنەران پەیامێك ئاڕاستەی ھەرێم دەكات و ئاشكرای دەكات، دەبێت حكومەتی ھەرێم تا رۆژی (31/12/2019)كێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ عیراق چارەسەر بكرێت.
د.غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: دەبێت حكومەتی ھەرێم تا رۆژی(31/12/2019) كێشەی نەوت و بودجە لەگەڵ حكومەتی عیراق چارەسەر بكات، ئەگەرنا ئەوە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە نییە بۆ بودجەی ساڵی (2020) بڕگەی (ج) جێگیربكات و بەبێ رادەستكردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم بكرێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە" عەرەبە شۆڤینیەكانی ناو پەرلەمان كاری جددی دەكەن كە لەئەمساڵدا موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، بەڵام ناتوانن ئەو كارە بكەن، چونكە یاسای بودجەی (2019) رێگەیان پێنادات.
ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەئەمساڵدا لایەنە عەرەبیەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران چاوپۆشیان لە كورد كرد و توانرا توانر بڕگەی (ج) جێگیر بكرێت، بەڵام بۆ بودجەی (2020) ھیچ كامیان ئامادەنین بەبێ رادەستكردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم بكرێت.
غالب محەمەد ئەوەشی بۆتۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، لەئێستادا سەرۆك وەزیرانی عیراق لەژێر فشارێكی زۆر توندی لایەنە سیاسییەكانی عیراقەو رەخنەی لێدەگرێت بەوەی بەبێ رادەستكردنی نەوت، موچە رەوانەی ھەرێم دەكات.