به‌یانی ته‌نها یه‌ك شوێن موچه‌ وه‌رده‌گرێت

12/06/2019 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بریار وایه‌ به‌یانی پاره‌كه‌ی به‌غدا بگات ، به‌ڵام به‌یانی ته‌نها یه‌ك شوێن موچه‌ی مانگی سێ وه‌رده‌گرن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی "كوردیو" به‌یانی پێنج شەممە ته‌نها  مووچەی مانگی سێی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بریار بوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دادیش دابه‌ش بكرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیار وایه‌ به‌یانی به‌غداش پاره‌ی تایبه‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانی هه‌رێم بنێرێته‌ هه‌ولێر.