وازارەتی كارەبا بڕی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای بەهاوڵاتیان ڕاگەیاند

13/06/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان و داواشی لە هاوڵاتیان كرد هاوكاریان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا.


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی كارەبا و چۆنیەتی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگەكانی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا و كارۆ ئاوی لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، كە لە ئێستادا بەتێكڕا 3570 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەو بڕە كارەبایە و بەرەچاوكردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، وەزارەتی كارەبا دەتوانێت لە ناوەراستی ئەم مانگەدا 17- 18 كاتژمێر كارەبا بدات بە هاوڵاتیان و شەش كاتژمێرەكەی دیكەش لە رێگەی موەلیدەی ئەهلیەوە كارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داواش لەهاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا، چونكە لە وەرزی هاوین دا بارگرانیەكی زۆر دەكەوێتە سەر وێستگەو گۆڕەرو تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەباو بەهۆیەوە زۆرجار بەپێی پێویست ناتوانرێت كارەبا بگەیەنرێتە هەموو هاوبەشانی كارەبا.

 

 

س ب