دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی گەرمیان گردبونەوە

13/06/2019 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی گەرمیان گردبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی گەرمیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبونەوەو داوای دامەزراندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتریش چەندینجار دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان گردبونەوەو داوای دامەزراندنیان كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنیانی نەداوە.

 

 

س ب