ئەنجامی ڕاپرسیەك: لە 91% داوای دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی دەكەن

13/06/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی


لەئەنجامی ڕاپرسیەكدا كە ماڵپەڕی كوردیو لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی ئەنجامیدا لە 91% ی بەشداربوانی ڕاپرسیەكە داوای دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی دەكەن.


ماڵپەڕی كوردیو ڕاپرسیەكی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی " لەگەڵ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی نایاسایدایت"، ئەنجامداو لەماوەی 22 كاتژمێری ڕاپرسیەكەدا 639 كەس دەنگیان داوەو لە 91%ی بەشداربوان بە بەڵی و لە 9% بە نەخێر دەنگیان داوە.


جێگەی ئاماژەبۆكرنە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەكانی هاتوچۆ لە هەرێم چەندینجار هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل ئەنجامدراوەو بەشێكیش لە هاوڵاتیان پێیان وایە لەگەڵ ئەوەی بەشێك لەبەكارهێنەرانی ماتۆڕسكیل بۆ ئیشوكاری ڕۆژانە سودی لێوەردەگرن، بەڵام كەسانێكی دیكە لەسەرجەم ناوچەكان ماتۆڕسكیل بەكاردەهێنن دەبنەهۆكاری بێزاری.

 

 س ب